له كۆبونه‌وه سێ قۆڵیه‌كه چی وترا ؟
ئاكۆ بیبانی
له‌كاتێكدا هانده‌رانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید شاگه‌شكه‌ی ئه‌وه بوون كه رازی كردنی ئاسكه ڕه‌شه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا كه‌می ماوه‌و دوای چه‌ند هه‌نگاوێكی دیكه كیلیان مبابێ ده‌بێته جه‌نگاوه‌ری قه‌ڵای سپی ، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه چیرۆكی ئه‌و یاریزانه و ریاڵ مه‌درید كۆتایی نایات ، سروشتی بۆنده‌كه هێنده نامۆیه هیچ كه‌س سه‌ری لێ ده‌رناكات ، گرته فیدیۆیه‌ك خه‌ریكه مێزه‌كه به‌سه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید هه‌ڵده‌گێرێته‌وه ، له‌كاتێكدا له‌چه‌ند رۆژی رابردوو وورده‌كاری زۆر ده‌رباره‌ی گریبَه‌سته‌كه ئاشكراكرا و هه‌موان ده‌یانوت كیلیان بوه به یاریزانی مه‌درید! به‌ڵام ئه‌م ده‌ركه‌وتن و كۆبونه‌وه سێ قۆڵییه پێ ده‌چێت هاوكێشه‌كان بگۆرێت ، كیلیان مبابێ له ئێستادا یه‌كێكه له‌كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تیه‌كانی فه‌ره‌نسا و بایه‌خێكی زۆری پێ ده‌درێت ، پێش دوو ساڵ كاتێك ئه‌و یاریزانه جانتاكه‌ی پێچایه‌وه به‌ره‌و مه‌درید به‌ڵام ئه‌و ده‌مه‌ش ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌ستێوه‌ردانی كرد و توانی ئه‌ستێره‌كه رازی بكات وه‌ك پادشا له باخچه‌ی شازاده‌كان بژێت و هه‌ر داوكارییه‌كی هه‌بێ بۆی جێبه‌جێ بكرێت ، مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه ، گرێبه‌سته‌كه‌ی پاریس سانجێرمان و كوڕه‌كه‌ی فایزه عه‌ماری ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی ماوه خه‌ریكه دیسان ریسه‌كه له پێرێز ده‌كرێته‌وه به‌خوری ، ئه‌مجاره ته‌نها ماكرۆن و مبابێ نا به‌ڵكو شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی ئه‌میری قه‌ته‌ریشی هاته سه‌ر كه‌له په‌راوێزی ئاهه‌نگێكدا له كۆشكی ئیلیزێ گفتوگۆیان كرد ، رادیۆی مۆنتی كارلۆ فیدیۆیه‌كی كورتی ئه‌و كۆبونه‌وه سێ قۆڵیه‌ی بڵاوكردۆته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك بدات به‌ڵام ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه‌له‌وێدا ماكرۆن ستایشی مبابێی كردوه و باسی یادگارییه‌كان و ساته شیرینه‌كانی ئه‌و ئاسكه‌ی كردوه له جامی جیهانی و وتویه‌تی مبابێ زۆر شتی گه‌وره‌ی كرد و له مۆندیال جوانترین ساتی له یاری فایناڵ تۆماركرد به‌ڵام تۆپی پێ غه‌دری لێ‌كرد كاتێك بێ به‌شی كرد له نازناوی مۆندیال ، ماكرۆن به پێ كه‌نینه‌وه به مبابێی وتوه تۆكیشه‌ی زیاترمان بۆدروست ده‌كه‌ین پاشان هه‌ر سێ كیان پێكه‌وه پێ ده‌كه‌نن ، فابریزۆ رۆمانۆ رۆژنامه‌نوسی باوه‌رَپێكراو و شاره‌زا له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له رێگای سه‌رچاوه‌یه‌كیه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه كه میری قه‌ته‌ر هیچ ده‌ست تێوه‌ردانێكی ده‌رباره‌ی ئاینده‌ی ئه‌و یاریزانه نه‌كردوه‌و وته‌یه‌تی خۆی داهاتووی خۆی دیاری ده‌كات و ئازاده .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP