سه‌رۆك بافڵ له‌ به‌غداد چاویكه‌وت به‌ موسه‌نا سامه‌ڕائی

عێراق
13:45 - 2024-03-06

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم.

لەدیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی كەركوك، دیاریكردنی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای شارەكە كرایەوە و جەخت لە گفتوگۆ و هەماهەنگیی نێوان لایەنە براوەكان كرایەوە لەپێناو تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان و گەیشتن بە ئەنجامێك كە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموولایەك بێت.

لەدرێژەی دیدارەكەدا قووڵكردنەوەی تەبایی و گەشەپێدانی كەلتووری پێكەوەژیان لەنێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەكانی كەركووك دووپاتكرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون، ئیدارەی نوێی شارەكە نموونەی باڵای سەركەوتن و پێكەوەژیان بێت لە هەرێمی كوردستان و عیراق.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەژێر رۆشنایی دۆخی كەركووك و تایبەتمەندییەكانی شارەكە روونیكردەوە، ئاڕاستەكردنی كەركووك بەرەو ئاوەدانی و خزمەتكردنی خەڵكەكەی، پەیوەستە پابەندبوون بە ئەنجامەكان، دووركەوتنەوە لە دەمارگیری و رۆحییەتی تۆڵەسەندنەوە، نابێت گەورەیی كەركووك و شكۆمەندیی خەڵكەكەی قوربانیی ململانێی ناڕەوای لایەنەكان بن.

پرسی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ، تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی گفتوگۆكان كردەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP