وادده‌ی سه‌رژمێری له‌ عیراق دیاریكرا

عێراق
19:39 - 2024-03-06

محه‌مه‌د عه‌لی ته‌میمی وه‌زیری پلاندانانی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارێزگاره‌كانی عیراق كۆبووه‌ته‌وه‌و باس له‌ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری كراوه‌ له‌ عیراق.
وتیشی: خواستێكی راسته‌قینه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری ئه‌زموونی و كۆتایی له‌ هه‌موو عیراق.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو: له‌مانگی ئایاری داهاتوودا سه‌رژمێری ئه‌زموونی ئه‌نجامده‌درێت, له‌ مانگی تشرینی دووه‌میش سه‌رژمێری كۆتای له‌ عیراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
داواشی له‌ پارێزگاره‌كان كرد په‌له‌بكه‌ن له‌ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ئامار له‌ پێناو سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی عیراق. 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP