ساڵی رابردوو، هه‌شت هه‌زار و 565 كۆچبه‌ر له رێگاكانی كۆچ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌راورد به ساڵی 2022 رێژه‌كه زیادیكردووه.
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له ساڵی 2023 دا له رێگاكانی كۆچكردن هه‌شت هه‌زار و 565 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، ژماره‌ی مردنه‌كان له ساڵی رابردوودا به به‌راورد به ساڵی 2022 به رێژه‌ی %20 زیادیكردووه.
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی كۆچبه‌رانی به كاره‌سات ناوبردووه و ده‌ڵێت، ” ساڵی رابردوو كوشنده‌ترین ساڵ بوو بۆ كۆچبه‌ران به‌و پێیه‌ی ئاماره‌كه به‌رزترینه له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا، ئه‌و دۆخه پێویستی به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی خۆپاراستنی زیاتر هه‌یه”.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP