ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له زاری ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه كه ئاگاداری دانوستانه‌كانن له نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل بڵاویكرده‌وه، دانوستانه‌كان بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و ئازادكردنی ده‌یان بارمته گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست، ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ئاگربه‌ست به‌ر له مانگی ره‌مه‌زان به‌دوور ده‌زانرێت.
له دانوستانه‌كه‌دا، دانوستانكاران تاوتوێی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستیان بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته ده‌كرد، كه له‌و ماوه‌یه‌دا حه‌ماس نزیكه‌ی ٤٠ بارمته ئازاد بكات، كه ژن و به‌ته‌مه‌ن و نه‌خۆش و ٥ سه‌ربازی ئیسرائیلی ده‌گرته‌وه، له به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له زیندانییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.
جۆن كیربی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه له كۆشی سپی ده‌ڵێت، ئه‌مریكا نیگه‌رانه له نه‌گه‌یشتن به رێككه‌وتن، به‌ڵام بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به رازیكردنی حه‌ماسه‌وه هه‌یه كه ئیمزا له‌سه‌ر ئاگربه‌سته‌كه بكات.
ژماره‌یه‌ك لێپرسراویش ده‌ڵێن، خاڵی ناكۆك هه‌ر ئه‌و خاڵه‌یه كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس داوای ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی ده‌كات، به‌ڵام ئیسرائیل ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP