هه‌ر سێ كوتله‌ی سوننه كه پێكهاتوون له هاوپه‌یمانیی عه‌زم و هاوپه‌یمانیی سیاده‌و هاوپه‌یمانیی حه‌سمی نیشتمانییی (سالم مه‌ته‌ڕ) بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاندید ده‌كه‌ن و داوا كۆبونه‌وه‌ی به په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ده‌كه‌ن، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی.
به‌پێی نوسراوێك كه ئیمزای هه‌ریه‌ك له موسه‌ننا سامه‌ڕایی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم و خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده‌و (سابت عه‌باسی) سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی حه‌سمی نیشتمانیی له‌سه‌ره‌و ئاراسته‌ی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كراوه تیایدا هاتووه، سالم مه‌ته‌ر عیساوی كاندید ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق
پێویسته په‌له‌بكرێت له‌دیاریكردنی كاتی كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، داواشیانكردوه له‌لایه‌ن فڕاكسیۆنه‌كانی سه‌ر به‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه پشتیوانی بكرێن.
به‌بڕیارێكی دادگای فیدڕاڵی، ڕۆژی 14ی 11ی 2023 محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوورخرایه‌وه‌و له‌و كاته‌شه‌وه تائێستا به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كانه‌وه ئه‌و پۆسته پڕنه‌كراوه‌ته‌وه.
سالم مه‌ته‌ڕ عه‌بدلمحسن حه‌سه‌ن كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقی، له دایكبووی ساڵی 1972 خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌رو ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار (2010-2014) ئه‌ندامی ئێستای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP