به‌غدا زیاتر لە ٣٧ ملیار دیناری دیکەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم رەوانە کرد

ئابوری
18:48 - 2024-03-20


له‌ نوسراوێكدا كه‌ ئیمزای جه‌میل ساجیب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی ژمێریی له‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی له‌سه‌ره‌ ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ده‌كات كه‌:" له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ره‌زامه‌ندیی وه‌زیری دارایی بڕیاردراوه‌ 37 ملیار و 123 ملیۆن دینار و 814 هه‌زار و 706 دینار بخرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری دارایی هه‌رێمی كوردستان."
 
راشیگه‌یاندووه‌:" پاره‌كه‌ بۆ موچه‌ی مانگی شوباتی 2024ی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌".

 ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌ چه‌ند گوژمه‌یه‌ك پاره‌ی موچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵی ره‌وانه‌كردوه‌، كه‌ زیاتر له‌ 563 ملیار دینار، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران موچه‌ی  فه‌رمانبه‌رانی دابه‌شنه‌كردووه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP