وادەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دیاریکرا

جیهان
19:53 - 2024-03-27



ڕاگری پەیمانگەیه‌كی توێژینەوەی فەلەکی میسری، رایده‌گه‌یه‌نێت، جەژنی ڕەمەزان، یەکەم جەژنی موسڵمانانەو لە یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال دەستپێدەکات، ڕۆژی سێشەممەی مانگی داهاتوو 9 ی نیسانی 2024 تەواوکەری مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژی دواتر چوارشەممە، 10ـ ی نیسان، جەژنی رەمەزانەو یەکەم ڕۆژی مانگی شەوالە .

تەها ڕابح، ڕاگری پەیمانگەی توێژینەوەی فەلەکی میسری له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌:" جەژنی ڕەمەزان، یەکەم جەژنی موسڵمانانەو لە یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال دەستپێدەکات، ئەمەش دوای تەواوبوونی ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزان".

ڕۆژی سێشەممەی مانگی داهاتوو 9 ی نیسانی 2024 تەواوکەری مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژی دواتر چوارشەممە، 10ـ ی نیسان، جەژنی رەمەزانەو یەکەم ڕۆژی مانگی شەوالە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP