د. نه‌رمین مه‌عروف: تاوه‌كو هه‌رێم موچه‌ی مانگی شوبات دابه‌شنه‌كات به‌غدا موچه‌ی ئادار نانێرێت

کوردستان
21:55 - 2024-03-28

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ده‌ڵێت، تاوه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شنه‌كات، عیراق مووچه‌ی مانگی ئادار نانێرێت.

د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، تاكو حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شنه‌كات، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق پاره‌ نانێرێت بۆ مووچه‌ی مانگی ئاداری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ناردنی لیستی مووچه‌ی مانگی ئاداری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق، هیچ سوودێكی نابێت بۆ ناردنی ئه‌و مووچه‌یه‌، تاوه‌كو مووچه‌ی مانگی شوبات دابه‌ش نه‌كرێت و وردبینییه‌كانی نه‌نێردرێته‌وه‌ بۆ عیراق.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP