ئۆلیڤیە جیرۆ دەچێتە خولی ئەمریكی

وەرزش
12:29 - 2024-03-30

پاش پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی لەتەمەنێكی هەڵكشاودا لە ئێستادا ئۆلیڤیە جیرۆی فەرەنسی  نزیكە لەوەی ڕیزەكانی یانەی ڕۆسۆنێری بەجێبهێڵێت و هاوشێوەی ئەستێرەكانی دیكەی تۆپی پێ ڕووبكاتە خولە دەرەكیەكانی ئەوروپا , لەپشتڕاستكردنەوەی ئەو هەواڵەدا پێگەی كاڵچیۆی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە بەهۆی ئەوەی ئۆلیڤیە فەڕەنسی لەئێستادا تەمەنی 37 ساڵە و یانەی ئەیسی میلانیش دەیەوێت بوار بەیاریزانە لاوەكانی بدات هەر بۆیە دەرگای رۆیشتن بەڕووی جیرۆدا كراوەتەوە و یاریزانەكەش خواستی لەوەیە ڕووبكاتە خولی ئەمریكی و یاری بۆ یانەی لۆس ئانجلۆسی ئەو وڵاتە بكات , كە تاكوو ئێستا تیپە ئەمریكیەكە بۆندێكی 2 ملیۆن دۆلاریان پێشكەشی جیرۆ كردووە و چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی داهاتوودا پەیوەندیكردنی ناوبراو بەخولی ئەمریكیەوە یەكلایی بكرێتەوە , جیرۆی فەرەنسی لە ساڵی 2021 بەبڕی 3 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی چێڵسی لەندەنیەوە ڕوویكردە یانەی میلان و لەو مەودایەشدا 123 یاری ئەنجامداوە 48 گۆڵی لەگەڵ یانەكەیدا تۆمار كردووە 





بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP