یانه‌كان شه‌ڕی تۆنی كرۆس ده‌كه‌ن
تۆنی كرۆسی 34 ساڵ مه‌كینه و داینه‌مۆی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی دوا به‌دوای ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات, بۆته‌جێگای سه‌ره‌نجی چه‌ندین یانه‌ی مه‌زنی ئه‌وروپا هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت ناوبراو بگوازنه‌وه ریزی یانه‌كانیان, ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه له‌كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ی مه‌درید كۆتایی پێ دێت و تاوه‌كو ئێستاش هیچ نوێ گه‌ریه‌ك له نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یدا نیه.
له نوێترین هه‌واڵیشدا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به مه‌به‌ستی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كه له ریزی یانه‌كه‌ی ئاماده‌یان ده‌ربڕیوه ماوه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه بۆ وه‌رزێكی دیكه درێژ بكه‌نه‌وه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا تۆنی كرۆسی ناوڕاستكار هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی رۆشتن یاخود مانه‌وه‌ی له یانه‌كه نه‌داوه.
****
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP