!ئەگەر هەیە لیڤاندۆڤسكی و كانسیلۆ لەكلاسیكۆ دووربخرێنەوە

وەرزش
14:19 - 2024-04-01

دیداری كلاسیكۆی زەوی 20 ڕۆژی ماوە و سەرەڕای پێكانی چەندین یاریزانی گرنگی هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا و بەشدارینەكردنیان لەو دیدارە پڕ چێژەی كە بەدرێژایی مێژوو سەرنجی هەوادارانی تۆپی پێی بەلای خۆیدا ڕاكێشاوە , لەئێستادا مەترسی كەوتۆتە سەر بەشداریكردنی دوو یاریزانی یانەی بارسێلۆنا لە ركابەری داهاتووی هەفتەی 32 ی خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ریاڵ مەدرید , كە ئەوانیش هەریەكە لە جواو كانسیلۆی پورتوگالی و رۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی پۆڵەندین, بەهۆی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەدژیان ئەگەر هەیە بەرامبەر بۆ یاری كلاسیكۆی 21 ی نیسان و لەنێو یاریگای سانتیاگۆ ئامادە نەبن و دووربخرێنەوە, لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە  بەتۆمەتی ئەوەی لەیاری پێشووی بلوگرانا بەرامبەر یانەی لاس پاڵماس هەریەكە لە جواو كانسیلۆ و رۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی كەڵەكەبوونی كارتی زەردیان هەبووە و بۆ لاچوونی سزای كارتەكان و لەپێناو بەشداریكردن لە یاری كلاسیكۆ بەئەنقسەست یاریان بە دەروونی ناوبژیوان كردووە و تاكوو كارتی زەرد وەربگرن و بۆ دیداری داهاتوو بەرامبەر یانەی كادێز ئامادە نەبن و بتوانن بۆ ئاڵنگاری كردنی یانەی شاهانە وەكوو یاریزانی سەرەكی بگەڕێنەوە , هەربۆیە لیژنەی یاسای یاری خاوێنی ئیسپانیا ئەم كارەی بەڕەفتارێكی نەشیاو ستایش كرد و ئەگەر راگرتنی هەردوو ئەستێرەكەی بلوگرانای بۆ دوو یاری داهاتووی تیپەكە لەخولی ئیسپانیا خستە ئاراوە



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP