میدیاكانی سوریا ئاشکرایانکرد “هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بینای کونسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشق کردە ئامانج و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازیی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه له هێرشه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسی هەواڵی سوریا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە ڕایگەیاندووە: “ ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بینای کونسوڵخانەی ئێرانی‌یان لە دیمەشق کردە ئامانج، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ش وەڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌و بەشێک له موشه‌كانیان خستووتە خوارەوە.
ئه‌و میدیایانه باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه تەواوی بینای كونسڵخانه‌كه داڕوخاوه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌شی له بیناكه‌دابوون کوژروان و برینداربوونه.
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕامی عەبدولڕەحمان رایگه‌یاند:" "ئیسرائیل هێرشی كردووته‌سه‌ر باڵەخانەیەکی سه‌ربه بە باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانى لە زاری چه‌ند سەرچاوەیه‌كی بەرپرسی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق 5 کەس کوژراون، هاوکات میدیاکانی ئێرانیش پشتڕاستیان کردەوە کە فەریق محەممەد ڕەزا زاهیدی، یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای قودس، لەنێو کوژراوەکاندا بووە .
میدیاکانی ئێران ئاماژه‌یان بۆئه‌وه‌شكردووه:" باڵوێزی ئێران و خانه‌واده‌کەی لە هێرشەکەدا بریندار نەبوون."
هاوكات دەزگای پەخشی ئیسرائیلی ئاشكرایكرد:" سوپای ئیسرائیل چاوەڕێی چوونه ده‌ره‌وه‌ی کونسوڵی ئێران بووە له بینای كونسڵخانه، ته‌نها فەریق زاهیدی کردووەتە ئامانج."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP