سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی محەمەد حاجی مەحمود دەکات

کوردستان
22:28 - 2024-04-04

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی  بەبۆنەی بەستنی هەشتەمین کۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات و ڕایگەیاند: ‎بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و بەستنی هەشتەمین کۆنگرەی پارتە شۆڕشگێرەکەتانەوە، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم و هیوادارم راسپاردەكانی كۆنگرە و بڕیارەكانتان لەخزمەت گەشەپێدانی كوردستان  و دەستەبەركردنی ژیانی شایستە بۆ هاونیشتمانییان و حوكمڕانییەكی تەندروستدا بێت.

‎هاوکات سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە:: لەم دەرفەتەدا جەخت لە پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی سۆسیال دیموكرات دەكەمەوە لەپێناو هاریكاری و هەماهەنگیی زیاتر بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلەكەمان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP