جنێو و پەلاماری یەكێتیی مەدەن هاتنی ئەو مووچەیەی كە ئێوە ناوتان ناوە سەرکەوتن، بەرهەمی دیپلۆماسیەتی یەكێتییە

کوردستان
12:37 - 2024-04-05

جنێو و پەلاماری یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان و دادگای فیدراڵی مەدەن، چونكە هاتنی ئەو مووچەیەی كە ئێوە بەدەستكەوتی خۆتان دەزانن و ناوتان  ناوە سەرکەوتن، بەرهەمی دیپلۆماسیەت و هەوڵ و كۆششی یەكێتی و لەئەنجامی بڕیارێكی دادگای فیدراڵیە.


دوای هەوڵ و كۆششێكی زۆری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەتایبەتی هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و جێبەجێكردنی بەڵێنێكی تری سەرۆكی یەکێتیە كە پێشتر بەمامۆستایانی راگەیاندبوو، کە ئێوە بایكۆت بشكێنن و شەڕی چارەسەركردنی كێشەی مووچە لەبەغدا بۆ ئێمە جێبهێڵن، سەرەنجام دادگای فیدراڵ لەبەرژەوەندی مووچەخۆرانی  هەرێمی كوردستان بریارێكی دەركرد وبەرێز سودانی لەکۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ تیمی حكومی وپەرلەمانی یەکێتی لەبەغدا بەڵێنی جێبەجێکردنی بریارەکەی دادگای فیراڵ و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بە یەکێتی دا ،

تائەوكاتە سەرچاوە باڵا و رەسمییەكانی لایەنێكی سیاسی وەهایان بانگەشە دەكرد كە دادگای فیدراڵی عیراق بەهەمان عەقڵیەتی حزبی بەعس بڕیار لەدژی هەرێمی كوردستان  دەردەكات و بڕیارەكانی سیاسین، بانگەشەی ئەوەشیان دەكرد گوایە دادگای فیدراڵ بەپێی بەرژەوەندی یەكێتی بڕیاردەدات، كەچی كاتێك بڕیارەكە لەلایەن حكومەتی فیدرالیەوە خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و داوا لەحكومەتی هەرێم كرا رێكارو رێوشوێنی ئیداری بگرێتەبەر بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و بۆ ئەو مەبەستە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی ناوەند بكات، كەناڵی  K24 ی پارتی و پەیجە سێبەرو جنێو فرۆشەكانیان بەهەمان شێوەی جاران، تۆمەت  و تەشهیر ئاڕاستەی یەكێتی و دادگای فیدراڵی دەكەن و چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بەدەستكەوتێكی گرنگی  كەسی و حزبی بۆ خۆیان ناودەبەن، بۆیە ئێمە وەكو سەتەلایتی گەلی كوردستان لەم پەیامەدا رادەگەیەنین كە پێویست ناكات وەڵامی ئەو جنێوانە بدەینەوە چونكە خەڵكی كوردستان دەزانن كێ هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەیداوە و چ لایەنێكیش هاوشێوەی ئێستا تەنها خەریكی بڵاوكردنەوەی پەیامی زبری پرلە تەشهیرو ناوزراندن بوو ،تەنها ئەوەندە دەڵێین جنێو بەئێمە و بەدادگای فیدراڵ مەدەن چونكە ئەو مووچەیەی كەئەمرۆ ئێوە بەدەستكەوت بۆ خۆتانی دەزانن بەرهەمی هەوڵ وكۆششێكی بەردەوامی سەرۆكی حزبەكەمان و لە ئەنجامی بڕیارێكی دادگای فیدراڵ بووە. 

هەروەها پێتان دەڵێین بەكارهێنانی كارتی تۆمەت بەخشین و ناوزراندن و تەخوینكردنی لایەنی بەرامبەر لەدوای هەڵبژاردنی كەركوكەوە كارتێكی  سووتاوە و  پەند و عیبرەت لەهەڵبژاردنی كەركوك وەربگرن.

 سەتەلایتی گەلی كوردستان 
٥/٤/٢٠٢٤

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP