قوباد تاڵه‌بانی: مام جه‌لال پارێزه‌ری مافی هه‌موو پێكهاته‌كان بوو

کوردستان
13:26 - 2024-04-06

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال  له‌ ساڵرۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك مام جه‌لال وەک یەكەم سەرۆك كۆماری كورد لە عێراق  په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌:" هەموان شایەتی دەدەن کە مام جه‌لال لەماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا بەبێ جیاوازیی، پارێزەری مافی هەمو پێکهاتەکان و مافی هەمو هاوڵاتییان بو، خەمخۆری هەموان و کۆکەرەوەی لایەنە ناکۆکەکان بو"

قوباد تاڵه‌بانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ له‌ ئه‌ژماری خۆی له‌ سۆشیال میدیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و په‌یامێكی ڤیدیۆیی سه‌رۆك مام جه‌لالی له‌گه‌ڵدا هاوپێچ كردووه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌: "19 ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمجار لە عێراقدا سەرۆکێک دەستبەکاربو کە کۆدەنگی هەمو لایەنە سیاسییەکان و هەمو پێکهاتەکانی عێراقی لەسەر بو و ئەزمونی زیاتر لە نیو سەدە خەباتی هەبو لەپێناو ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری و دابینکردنی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردا". 

سه‌رۆك مام جەلال لە پەیامە ڤیدیۆکەیدا  جه‌خت له‌ پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتییانه‌ی كورد له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك ده‌كاته‌وه‌و 
ده‌ڵێت: "دەبێت لە کەرکوک بەجۆرێک کاربکەین هەموان هەست بکەن کە ماف و بەشیان دەدرێت، چونکە تەنها قسەکردن بەس نییە".

قوباد تاڵه‌بانی باس له‌وه‌شده‌كات:"هەموان شایەتی دەدەن کە لەماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا بەبێ جیاوازی، پارێزەری مافی هەمو پێکهاتەکان و مافی هەمو هاوڵاتییان بو، خەمخۆری هەموان و کۆکەرەوەی لایەنە ناکۆکەکان بو". 
 
قوباد تاڵه‌بانی ده‌لشَێت: "هەرێم و عێراق لە هەمو کات زیاتر پێویستییان بە عەقڵییەتی كۆكەرەوە و یەكڕیزی نیشتمانی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و چاكسازییە، کە ئەوکات سەرۆک مام جەلال بەرجەستەی کردبو".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP