سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغدا کۆبووەوە

کوردستان
21:06 - 2024-04-07

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی سەرۆكی رەوتی حیكمەی كرد لەبەرامبەر هەوڵ و پشتیوانییان بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و رایگەیاند، دەبێت هاریكاری و هەماهەنگییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا فراوانتر بكرێن و هەوڵەكان لەپێناو خزمەتكردنی خەڵك و سەرخستنی پرۆسەی حوكمڕانیدا بێت.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە هەرێمی كوردستان  كردەوە لە وادەی خۆیدا و وتی، دەبێت هەڵبژاردن بەشێوەیەك بێت گەشەكردنی هەرێمی كوردستان و بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكە تایبەتبوو بە رەخساندنی زەمینەیەكی لەبارتر بۆ بەردەوامیی گفتوگۆكان لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان تاوەكو پێكەوە بەرنامەی چاكسازیی حكومەت جێبەجێبكەن و سەقامگیریی وڵات بپارێزن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP