دارایی عیراق تەواوی بودجەی مووچەخۆرانی هەرێمی نارد

کوردستان
21:18 - 2024-04-07

وەزارەتی دارایی عیراق ئەمڕۆ بڕی 390 ملیار دیناری دیکەی رەوانەی هەرێم کردو پێشتریش بڕی 430 ملیار و 109 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم  نارد.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم: بڕی390 ملیار دیناری دیكە خراوەتەسەر هەژماری هەرێم و  ئێستا  تەواوی تەمویلی مووچەی مانگی (3)ی فەرمانبەران لەعیراقەوە رەوانە كراوە.

تــا ئێستا بڕی 820 ملیار دینار و 109 ملیۆن دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە بۆ مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی ئادار نێردراوەو بەپێی لیستی مووچەی مانگی 3 كەوەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بەر لەجەژن مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستەو دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دابەشدەكرێت.

تەئكیدیشكراوەتەوە سەرجەم فەرمانبەر و موچەخۆرانی شارستانی و سەربازی پێش جەژن موچەكانیان وەردەگرن.

بەگوێرەی لیستەكەش سبەینێ دووشەممە 26 وەزارەت و دەستەو سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان و هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران مووچەی مانگی ئادار وەردەگرن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP