سەرۆک بافڵ: مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد نەخشەداڕێژەری بیری نەتەوەیی و كوردایەتی بوو

کوردستان
16:14 - 2024-04-08


بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد_دا لەپەیامێکدا دەڵێت: "ئەو چرایەك بوو بۆ رووناكیی كوردستان و نەخشەداڕێژەری بیری نەتەوەیی و كوردایەتی بوو".

یاد و یادەوەرییەكانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆژانە لەگەڵمان دەژی و وانەكانی رۆشنبیری و نیشتمانپەروەریی لێوە فێردەبین، ئەو چرایەك بوو بۆ رووناكیی كوردستان و نەخشەداڕێژەری بیری نەتەوەیی و كوردایەتی بوو.
 
خزمەت و خەباتی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەیادناكەین و بەشوێنپێكەیدا هەنگاو دەنێین، هەوڵەكانمان تەنیا لەپێناو خزمەتی خاكی كوردستان و خەڵكەكەیدا دەبێت و بۆ داهاتوویەكی پرشنگدارتر خەبات دەكەین. ئەمەش رێگە پیرۆزەكەی مامۆستای گەورەمانە و بێگومان رۆحی ئاسوودە و ئارام دەكەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP