وەزارەتی نەوتی عێراق: له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا هەناردەی نەوتی هەرێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ئابوری
19:13 - 2024-04-08


بڕیاره‌ لە کۆتایی ئەم مانگەدا حکومەتی عێراق بە شێوەی تاقیکاری رۆژانە بڕی 350 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم هەناردەی تورکیا بکات.
 
باسم محەمەد بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان کار بۆ نۆژەنکردنەوەی هێڵێ بۆرییە نەوتییەکان دەکات، هەروەها به‌ نیازه‌ لە کۆتایی مانگی نیسان رۆژانە به‌شێوه‌ی تاقیكاری بڕی 350 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی تورکیا بکات.

  
باسم محەمەد ئاماژەی بەۆئوەشکردوە، چاکردنەوەی بۆرییە زیانپێگەیشتوەکانی ناو خاکی عێراق و بنیادنانی وێستگەی سەرەکی هەناردەی نەوت، یەکەم قۆناغی حکومەتی عێراق دەبێت بۆ ئەو پڕۆسەیە.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP