کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی ئەڵمانیا گەشتەکانی بۆ تاران راگرت

جیهان
10:53 - 2024-04-11


بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنییەوە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئەڵمانیا گەشتەکانی بۆ تارانی پایتەختی ئێران راگرت.
کۆمپانیای 'لۆفتهانسا'می ئەڵمانی بۆ فڕۆکەوانی کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە؛ بڵاویکردەوە، 'بەهۆی دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسییە ئەمنییەکانەوە' گەشتەکانیان بۆ تارانی پایتەختی ئێران ڕادەگرن و رێگەشنادەن هیچ فڕۆکەیەک لە تارانەوە بەرەو ئەڵمانیا بفڕێت.
کۆمپانیای لۆفتهانزا باسی لەوەش کردووە، "بە وردی" چاودێریی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن و سەلامەتی گەشتیاران لەبەرچاو دەگرن، هەر بۆیە گەشتەکانیان بۆ تاران راگرتووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP