بلۆمبێرگ :ئێران لە چەند رۆژی داھاتوودا بە موشەک یان بە درۆن هێرش دژی ئیسرائیل ئەنجامدەدات

جیهان
11:11 - 2024-04-11

 

ئاژانسی بلۆمبێرگى ئەمریکی ئاشکرایکردووە، ئێران لە چەند رۆژی داھاتوودا ھێرشی مووشەکی دژی ئیسرائیل ئەنجامدەدات،
بلومبێرگ بە پشت بەستن بە کەسانی ئاگادار لە زانیاری ھەواڵگری رایگەیاند، ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی پێیانوایە وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ھێرشی سەر ئیسرائیل نزیکە.
دەشڵێت، ھێرشەکە بۆسەر دامەزراوەی سەربازیی یان حکومیەکانی ئیسرائیل دەبێت و لەڕێگەی مووشەکی بالیستی پێشکەوتوو یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدەدرێت.
بەپێی سەرچاوەکانی بلۆمبێرگ، ھێرشەکە لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەگەری زۆرە ئەنجامبدرێت، بۆیە لێپرسراوانی ئەمریکا ھاوکاری ئیسرائیل دەکەن بۆ داڕشتنی پلان و ئاڵوگۆڕی زانیارییە ھەواڵگرییەکان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP