حكومه‌تی فەرەنسا چالاكوانێكی كوردی راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كرده‌وه، كه ئه‌نكه‌ره به ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه*كه) ناوی ده‌بات.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ-ی توركیا له‌زاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی تورکیا بڵاویكرده‌وه، "مەهمەت کۆپاڵ کە بە تاوانی ئەندامبوون لە پەکەکە داوا کراوە، لە 9ی ئه‌م مانگه‌دا لە فڕەنساوە سنوورداشی تورکیا كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا مانگی رابردو کوردێکی دیکە بە ناوی فیراز کۆرکماز له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه رادەستی توركیا کرایه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ئەنجومەنی دیموکراتی کورد لە فڕەنسا (CDK-F) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه " دیپۆرتکردنەوەی كۆپاڵ دەرئەنجامی هاوکاری ئه‌نكه‌ره‌و و پاریسه دژی بەها سەرەتاییە مرۆییەکانە".
ئه‌و ئەنجومەنه ره‌تشیده‌كاته‌وه ئه‌و هاوڵاتییه ئه‌ندامی په‌كه‌كه بێت به‌ڵكو" ته‌نها چالاكوانێكی كورده له فڕه‌نسا."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP