عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دووپاتیده‌كاته‌وه:" ئیسرائیل به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆردومانی كونسڵخانه‌ی ئێرانی له سوریا كردووه پێویسته سزابدرێت و سزاشده‌درێت"
ته‌له‌فزیۆنی ئێران له نوێژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، له‌سه‌ر زاری رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه بڵاویكردووه:" ئیسرائیل به‌هۆی ئه‌وه‌ی له دیمه‌شق، بۆردومانی كونسڵخانه‌ی ئێرانی كردووه "سزای خۆی وه‌رده‌گرێت".
عه‌لی خامنه‌یی باسی له‌وه‌شكردووه:"ئه‌و هێرشه‌ی له رۆژی 1ی نیسان، له سوریا كرایه سه‌ر بینای كونسڵخانه‌كه، پێشێلكارییه‌كی زه‌قی رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه كه په‌لاماردانی باڵه‌خانه دیبلۆماسییه‌كانی قه‌ده‌غه كردووه.
ده‌شڵێت: "كونسڵخانه‌كان و باڵیۆزخانه‌كان له هه‌ر ده‌وڵه‌تێكدا بێت، وه‌ك خاكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته وایه، بۆیه هێرشكردنه سه‌ر كونسڵخانه‌كه‌مان، واته هێرشكردنه بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌مان".
رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو، هێزه‌كانی سوپای پاسداری ئێران رایگه‌یاند له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كونسڵخانه‌كه، محه‌مه‌د ره‌زا زاهیدی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران له سوریا و لوبنان و جێگره‌كه‌ی محه‌مه‌د هادی ره‌حیمی و پێنج ئه‌فسه‌ری دیكه، كوژران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP