به تۆمه‌تی دەستدرێژیی و بە کۆیلەکردنی دوو کچی
ئێزدی، دوو هاوسەری به ره‌گه‌ز عێراقی نێو تاقمی تیرۆرستی داعش لە باشووری ئەڵمانیا
دەستگیرکران.
داواکاری گشتیی لە کارلسروهی ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:"دوو هاوسەری عێراقی
بەتۆمەتی دەستدرێژی و بە کۆیلەکردنی دوو کچی ئێزدی لە باشووری وڵاتەکەمان دەستگیر کراون، کە لە نێوان تشرینی یەکەمی ٢٠١٥
تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە عێراق و سووریا له نێو تاقمی تیرۆرستی داعش بوونه"
ئاشكراشیكردووه:"ئەو دوو هاوسەرە به ره‌گه‌ز
عێراقییه، بەردەوام کاری نێو ماڵ و سه‌رپه‌شتیاریی و چاودێریكردنی منداڵەکانیان بەو
دوو منداڵە ئەنجامداوە، هەردوو منداڵەکەش ناچارکراون و بە زۆرەملێ دەست لە ئایینی
خۆیان هەڵبگرن".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو كه:"ئەو دوو منداڵە ئیزدییه
چەندین جار توندوتیژی قورسی جەستەییان له‌دژ ئه‌نجامدراوه ، بەجۆرێک زۆر جار
ناچار کراون، نیو سه‌عات لە سەر یەک قاچ بوەستن".
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه كه:"هەردوو
هاوسەرەکە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٧دا بەر لەوەی سوریا جێبهێڵن ئەو دوو منداڵە کچە ئێزدییان
ڕادەستی ئەندامانی دیکەی داعش کردووە و لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادگا ده‌ستگیركراون"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP