لە عیراق ساڵانە بڕی شەش ملیۆن تۆن خۆراک فڕێ دەدرێت

عێراق
19:52 - 2024-04-12

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان راپۆرتێکی لەبارەی بڕی بەفیڕۆدانی خۆراک لە جیهان بڵاوکردوەتەوەو بەپێی راپۆرتەکە عیراق لە ریزبەندی شەشەمین وڵاتدایە لە رێژەی بەفیڕۆدانی خۆراک بۆ هەر تاکێک.
ئەوەش هاتوە، ساڵانە، شەش ملیۆن تۆن خۆراک لە عیراق بە فیڕۆ دەدرێت، پێشبینی دەکرێت لە ساڵانی داهاتودا، بڕی بەفێڕۆدانی خۆراک زیاد ببێت و بگاتە حەوت ملیۆن تۆن.
ئاماژەی بەوەشکردوە: لە عیراق هیچ سیاسەتێکی کارا نییە بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەفیڕۆدانی خۆراک، بەو پێیەی ساڵانە بڕی 143 کیلۆگرام بۆ هەر تاکێک خۆراک بەفیڕۆ دەدرێت.
دەشڵێت: دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکان، ھۆکاری سەرەکیین بۆ بەفیڕۆدانی خۆراک لە عیراق، چونکە عیراقییەکان لە کاتی ئامادەکردنی خواردن لە ماڵەوە، بڕێکی زۆرتر لە خۆراک لەوەی پێویستیانە ئامادە دەکەن بە تایبەتی لە ڕۆژانی جەژن و بۆنەکاندا.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە