یەکەیەکی هێزە تایبەتەکانی هێزی دەریایی ئێران، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گرتووه، كه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ملیاردێرێکی ئیسرائیلی"
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی نیسانی 2024 ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران و جیهان بڵاویكرده‌وه، له‌لایه‌ن ھێلیكۆپته‌رێكی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه له گه‌روی ھورمز ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كدا گیراوه.
به‌پێی ئه‌و ئاژانسانه کەشتییەکە ناوی ئێم ئێس سی ئێرنز (MSC Erins )ه‌و ئاڵای پورتوگالی له‌سه‌ر بووه، بەڵام لەلایەن کۆمپانیای (ZODIAC)وە بەرێوەدەبرێت، کە خاوەنەکەی ئیال عوفیری خاوەنکاری ئیسرائیلییە، هێزە دەریاییە تایبەتەکانی سوپای پاسداران دەستیان بەسەردا گرتووە و ئاراستەی ئاوەکانی ئێرانیان کردووە..
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسەکانی (UKMTO) و (Ambre) به‌ریتانی تایبه‌ت به ئاسایشی دەریایی بڵاویانکردەوە، لەلایەن دەسەڵاتە هەرێمییەکانەوە لە دووری 50 میل لە کەناراوەکانی فەجیرەی ئیمارات دەستگیراوە بەسەر کەشتییەکەدا.
ئه‌و ئاژانسانه ئاماژەیان بۆئەوەشکردوە، گرتە ڤیدیۆییەکیان دەستکەوتوە تێیدا دەردەکەوێت، سێ چەکدار لە هێلیکۆپتەرێک دێنە خوارەوە، ئەم شێوازەش پێشتر لە سوپای پاسدارادنی ئێران بەدیکراوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP