ئیسرائیل بڕیاری دا بەهۆی ئەگەری هێرشی ئێران بۆسه‌ر وڵاته‌كه، سه‌رجه‌م خوێندنگه‌و قوتابخانەکان دابخات و چالاکییە پەروەردەییه‌كان و لاوان هەڵبوەشێنێتەوە کە بڕیار بوو لە ڕۆژانی داهاتوودا بە بۆنەی جەژنی (قیامه)ی جووه‌كانه‌وه به‌رٍێوه‌بچێت.
.
دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەرجەم هێزەکانی سوپای ئیسرائیل خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بۆئەوەشکرد، دەیان فڕۆکەی جه‌نگیی لە چوارچێوەی پلانی ئامادەبه‌شایی له ئه‌ركدا بۆ چاودێریی.
پێشتریش یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاندبو، ئیسرائیل "لە نزیکەوە چاودێریی ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه بۆسه‌ر وڵاته‌كه دەکات، به‌ڵام وردەکاری زیاتری سەبارەت بە سروشتی ئەو مەترسییە نه‌خسته‌ڕو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP