سودانی لەگەڵ مەکگۆرک و راوێژکاری بایدن بۆ کاروباری وزە کۆدەبێتەوە

جیهان
16:16 - 2024-04-14

لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، کۆبوونەوەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمریکا بەردەوامە .

بەپێی خشتەی کارەکانی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا ، ئەمرۆ سودانی لەگەڵ برێت مەکگۆرک رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئاموس ھۆکشتاین راوێژکاری جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێک تاوتوێ دەکرێن .

سودانی لەسەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا سەرۆکایەتی وەفدێک دەکات کە پێکھاتووە لە وەزیرانی نەوت و دارایی و بازرگانی و کارەبا بۆ تاوتوێکردنی ئاسایشی وزەو چاکسازی بانکەکان و بەرەوپێشبردنی دیموکراتی و سەروەری یاسا لە عێراق. 

پێش بەڕێکەوتنیشی بۆ ئەمریکا، سودانی رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی ئەوەیە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و عێراق بچێتە قۆناغێکی نوێوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP