بەرپەرچدانەوەی درۆن و مووشەکەکانی ئێران زیاتر لە ملیارێک دۆلار تێچووەکەی بووە

جیهان
22:26 - 2024-04-14

تێچووی بەرپەرچدانەوەی درۆن و مووشەکەکانی شەوی رابردووی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلی یەک پۆینت سی و پێنج ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە.

رام عەمیناح راوێژکاری دارایی پێشووی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل راگەیاند: من تەنیا باس لەتێچووی بەرپەرچدانەوەی مووشەکەکانی ئێران دەکەم، نەک زیانی ماددی بەھۆی مووشەکەکانیانەوە، کەتێچووەکەی ١و٣٥ ملیار دۆلارە.

راشیگەیاند: یەک مووشەک لە جۆری (حیتس) کە مووشەکی بالیستیکیی ئێرانی خستووەتە خوارەوە، تێچووەکەی ٣.٥ ملیۆن دۆلارە، ھەروەھا یەک مووشەکی سیستمی (عەسای جادوویی)ش ملیۆنێک دۆلارە.

پێشتریش وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو: شەوی رابردوو ئێران نزیکەی ٣٥٠ درۆن و مووشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کردو لەڕێی سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە توانرا لە ٩٩٪ـی بەرپەرچبدرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە؛ لە ٣٠ مووشەکی کرووز، ٢٥ـیان خرانە خوارەوە، ھەروەھا لە ١٢٠ مووشەکی بالیستیکیش، تەنیا چەند دانەیەک توانیویانە ئامانجەکانیان لە خاکی ئیسرائیل بپێکن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP