نەرمین مەعروف: دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی مەترسی لەسەر پرسی مووچە نەماوە

عێراق
16:26 - 2024-04-18

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی مەترسی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەماوە .

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند: لە ساڵی 2024دا عێراق كێشەی مووچەی نابێت و بۆ هەرێمی كوردستانیش پێویستە كاربكەین كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم وەكو خەرجیی حاكیمە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.

راشیگەیاند: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی گەرەنتییە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دوای بڕیارەكەشی مەترسی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەماوە، بەڵام دەبێت لە هەمواری یاسای بودجەدا پرسی مووچە جێگیربكەین تا بۆ ساڵانی داهاتوو ئەو كێشەیەی پێشتر سەرهەڵنەداتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP