لیستی مووچەی مانگی نیسان رەوانەی بەغداد دەکرێت

عێراق
23:21 - 2024-04-21

لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەغدا کراو، بڕیارە دوای وردبینی کردنی لیستەکان تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ  لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کراوەو بڕیارە دوای وردبینیی، تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت. 

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە لەئەمساڵدا مووچەی هەرسێ مانگی رابردوو خەرجکراوەو بەمانگی نیسانیشەوە تەواوی مووچەی مووچەخۆران خەرجدەکرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP