قوباد تاڵەبانی هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی فه‌رمانده‌ عه‌لی شامار ده‌رده‌بڕێت

کوردستان
19:48 - 2024-04-22


بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو فەرماندە عەلی شامار

بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندە و تێکۆشەری دێرین (عەلی شامار)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو عەلی شامار تێکۆشەرێکی ماندوونەناسی شۆڕش و کوردایەتی، فەرماندەیەکی ئازای پێشمەرگە و کوڕی خانەقین و گەرمەسێربوو، کۆچکردنی جێگای داخی هەمووانە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP