سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد

کوردستان
22:59 - 2024-04-22

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی هەولێری کرد و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێم پێشوازی لێکرا.

سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئەمرڕۆ دووشەممە ٢٢ی ٤ی ٢٠٢٤ بوو، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەفدێکی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا و دواتریش لەگەڵ لێپرسراوانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە
.
سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەغدا رایگەیاند: "لەسەردانەکەیدا بۆ ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەسەر پێکەوەکارکردنی دوو لایەنە دەکەن و وڵاتەکەشی جیاوازی لەنێوان پێکھاتەکانی عیراقدا ناکات و پشتیوانی ھەموو پێکھاتەکان دەبێت".

سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی ٤ی ٢٠٢٤ بوو، سەرەتا سەردانی بەغدای کرد و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق-ەوە پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوە، دواتریش سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکانیشدا پرسەکانی ئاسایش، نەوت، ئاو، رێگای گەشەپێدان، لە رووی بازرگانیی و گەشەی ئابوریەوە تاوتوێکران، دواتریش سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆبووەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP