ئەمڕۆ قەتەر پێشوازی لە وەفدی هەردوو وڵاتی روسیا و ئۆکراین
دەکات و گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانیان دەستپێدەکەنەوە، بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی
عەرەبی جەدید، دانوستانەکانی ئەمڕۆ تایبەتن بەو خێزان و منداڵە دابڕاوانەی کە لە
ئەنجامی جەنگی نێوانیان پەرتەوازە بوون، وەفدی روسی بەسەرۆکایەتی ماریا لفوفا
کۆمیسیاری سەرۆکایەتی مافی منداڵان و وەفدی ئۆکراینیش بەسەرۆکایەتی سەرۆکی لیژنەی
مافەکانی مرۆڤ دیمترۆ لۆبینیتس دەبێت و لوئلوئەی کچی راشد، وەزیری دەوڵەتی قەتەر
بۆ کاروباری نێودەوڵەتی سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە دەکات.
دوێنێش قەتەر رایگەیاند 37 منداڵی روسی و ئۆکراینی کە منداڵی
20 خێزان بوون گەیەنراونەتە وڵاتەکەیان و بەمەبەستی بەیەک گەیاندنەوەیان قەتەر
پێشوازیی لە خێزانەکانیان دەکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP