بانکی ناوەندیی عیراق هۆشداریی لە خراپ بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەدات

عێراق
20:55 - 2024-04-25

لە بارەی خراپ بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداریی دەدات و دەڵێت، بکەرانی ئەو کارە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکەینەوە.

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویدوکاتەوە و دەڵێت، بەردەوامین لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی خراپ بەکاردەهێنن و خۆیان و کارتەکانیان رەوانەی فەرمانگەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو کارە دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکردووە ،راپۆرتی ئەو کارتانەی کە خراپ بەکارهێنراون رەوانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەکەین بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە 39ی ساڵی 2015، کە هاوکاری دادوەرەکان دەکات بە زیندانیکردن و دەستبەسەرداگرتنی کارتەکانیان.

بانکی ناوەندی داوا لە هاوڵاتییانیش دەکات بە هیچ شێوەیەک کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی خراپ بەکارنەهێنن بۆ ئەوەی تووشی لێپرسینەوە یاسایی نەبن و دەستگیر نەکرێن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP