گومان دەكرێت بەبڕی 20 ملیار دۆلار گەندەڵی لە بەندەری فاو كرابێت

عێراق
22:05 - 2024-04-25

لەسەر دۆسیەیەكی گەندەڵی بەبڕی ٢٠ ملیار دۆلار لە پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاو، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێكهێندرا.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، لیژنەیەك لەسەر گومانی گەورەترین گەندەڵی لە عێراق پێكھێنرا، كە لە ١٣ پەرلەمانتار پێكھاتووە و دەستیانكردووە بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەسەر كۆمپانیای گشتی بەندەرەكانی عێراق، بەتایبەت گرێبەست و داھات و كارەكانیان لە بەندەری فاو، كە گومانی گەندەڵی بەبڕی ٢٠ ملیار دۆلار دەكرێت.

لە نوسراوێكیشدا كە ئیمزای موحسن مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی بە وەكالەت لەسەرە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە، یاسر ھاشم حوسەینی ئەندامی ئەنجومەنەكە سەرۆكایەتی ئەو لیژنەیە دەكات. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP