سێ گۆڕی بەکۆمەڵی دیکە لە خان یونس دۆزرانەوە کە تەرمی ٣٩٢ کەسی تێدایە

جیهان
22:14 - 2024-04-25

بەرگری شارستانی غەززە دەرھێنانەوەی ٣٩٢ تەرمی نوێی لە سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە شاری خان یونس ڕاگەیاندو ژمارەی کوژراوانی غەززەش بۆ زیاتر لە ٣٤ ھەزار کەس بەرزبووەوە.

یامەن ئەبو سلێمان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی خان یونس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە کۆمەڵگەی پزیشکی ناسر دۆزراوەتەوە کە تەرمی ٣٩٢ کەسی تیدایە کە ھەندێکیان جێگای ئەشکەنجەدان بە جەستەیانەوە دیارە کە پێدەچێت بە زیندووی خرابنە ئەو گۆڕانەوە.

وتیشی، لەو ژمارەیە ١٦٥ تەرمیان بێ ناسنامەن و تائێستا نەتوانراوە بناسرێنەوە بەھۆی شێوانی رووخساریانەوە.

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی خان یونس راشیگەیاند، لەکاتی گەڕانەکەدا تەرمی منداڵانیان دۆزیووەتەوە، کە تائێستا ھۆکاری بوونیان لەو گۆڕانەدا نادیارە.

ھاوکات، وەزارەتی تەندروستی غەززەش رایگەیاند، لە ٧ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تائێستا ٣٤ ھەزار و ٣٠٥ کەس کوژراون و ٧٧ ھەزار و ٢٩٣ کەسیش برینداربوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP