ساڵی رابردوو عیراق بە بڕی 357 ملیۆن دۆلار خۆراکی لە ئەمریکاوە هاوردەکردووە

عێراق
22:22 - 2024-04-25

بەگوێرەی داتا و زانیارییەکی سیستمی جیهانی بۆ بازرگانيی کەرتی کشتوکاڵی، ئەمریکا لە ساڵی 2023دا، 10 جۆر خۆراکی هەناردەی عێراق کردووە لە سەروو هەموویانەوە برنج بووە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە، بەهای هەناردەی کەلوپەلە خۆراکییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق لەساڵی رابردوودا گەیشتووەتە زیاتر لە 357 ملیۆن دۆلار، ماددەی خۆراکی برنج لە لوتکەی ئەو خۆراکانەدا بووە بە رێژەیەکی زۆر هەناردەی عێراق کراوە.

رێکخراوى سیستمی جیهانی بۆ بازرگانيی کەرتی کشتوکاڵی دەشڵێت، برنج بە بەهای 149 ملیۆن دۆلار و گەنم بە پلەی دووەم هاتووە، بە بەهای زیاتر لە 86 ملیۆن دۆلار و گۆشتی مریشک پلەی سێیەمی گرتووە، بە بەهای 35 ملیۆن دۆلار هەناردەی عێراق کراوە، لەگەڵ چەند بەرهەمێکی تری خۆراکی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP