قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە ١٢ھەمین کۆبوونەوەی گەورە بەرپرسانی وڵاتان لەبارەی پرسی ئاسایش کە لە شاری سانت پیتەرسبورگ لە رووسیا بەڕێوەدەچێت، رایگەیاندووە، عێراق ئاڵنگارییەکانی توندوتیژی و تیرۆری تێپەڕاندووەو ئێستا بە ئاراستەی ڕێگای ئاشتی و گەشەپێدانی ھەنگاو دەنێت.
راشیگەیاندووە: وڵاتەکەی بە پەرۆشە، بۆ ئەوەی پاڵپشتی لە ئابووری، گەشەپێدان و پەروەردە و جومگەکانی دیکەی بکرێت کە پەیوەندیدارن بە داھاتووی عێراقییەکان، تا بتواندرێت قەیرانەکان بگۆڕدرێن بۆ سەرکەوتن.
باسی لەوەشکردووەتەوە: ھێشتا وڵاتەکەی بۆ باشترکردنی ئاسایش و بەدیھێنانی سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام، پێویستی بە پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP