سعودییە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عیراق زیاتر دەکات

جیهان
22:48 - 2024-04-26

دەستەی فڕۆكەوانی سعودییە ئاشكرایكرد، بێجگە لە گەشتە ئاسمانییەكانی پێشوو، لە مانگی حوزەیرانەوە ژمارەی گەشتە راستەوخۆكان لەگەڵ عێراق  زیاد دەكرێت.

دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی سعودیە، لە بڵاوكراوەیەكدا رایگەیاند: بەئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی گەشتی فڕۆكەخانەكان بۆ وڵاتانی دنیا و گواستنەوەی (330) ملیۆن سەرنشینی ساڵانە، گەشتە راستەوخۆكان لە شاری دەمام لە سعودییەوە بۆ نەجەف، بەغداد و هەولێر زیاتر دەكرێت.

دەشڵێت: بێجگە لە گەشتە ئاسمانییەكانی دیكە، گەشتە راستەوخۆكان لەسەرەتای مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە دەستپێدەكات.

دەستەی فڕۆكەوانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، گەشتە راستەوخۆكانی نێوان عێراق و شانشینی سعودیە، وەك درێژكراوەی پەیوەندییە نزیكەكانی  نێوان هەردوو وڵاتە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP