لە زۆرینەی پارێزگاکانی عیراق پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە

عێراق
22:51 - 2024-04-26

کەشناسیی عێراق رایگەیاند ئەمڕۆ پلەی گەرما لە 10 پارێزگای عێراق دەگاتە 40 پلەی سیلیزی و سبەیش پلەی گەرما نزم دەبێتەوە، هەفتەی داهاتووش ئەگەری بارانبارین هەیە.

 بەگوێرەی پێشبینی دەستەی کەشناسی و بوومەرلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ پلەی گەرما لە 10 پارێزگای عێراق دەگاتە 40 پلەی سیلیزی. پارێزگاکانیش بریتین لە بەغدا، کەربەلا، واست، بابل، دیوانیە، نەجەف، میسان، زیقار، موسەننا و  بەسرە.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان نزمترین پلەی گەرمای چاوەڕوانکراو لە دهۆک تۆماردەکرێت، کە 32 پلەیە و لە بابل و نەجەف و زیقار بە 41 پلەی سیلیزی بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکرێن.

 کەشناسی عیراق ئەوەشی راگەیاندووە پێشینی دەکرێت رۆژی شەممە پلەی گەرما نزم ببێتەوە، هەفتەی داهاتووش باران ببارێت، بەڵام بڕ و شوێنەکەی هێشتا دیار نییە.

 سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە  39 پلە و لە کەرکوکیش پلەی گەرما  37 پلەی سیلیزی دەبێت. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP