به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی 27ی نیسانی 2024 پەرلەمانی عێراق، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای گێڕانه‌وه‌ی موڵك بۆ ئه‌و خاوه‌ن موڵكانه‌ی له سه‌رده‌می به‌عسییه‌كان موڵكه‌كانیان داگیركراوه ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی كه په‌رله‌مان بڵاویكردووه‌ته‌وه، دانیشتنی ئه‌مڕۆ له چوار بڕگه پێكهاتووه، سێ بڕگەی دانیشتنەکە تایبەتن بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکانی پێشنیازی یەکەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی، هەمواری یەکەمی یاسای رێکخستنی بەکرێدانی زەویی کشتوکاڵی و بەناوکردن و مافی مامەڵەکردن لەلایەن دەرچووانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری، هەڵگرتنی ڤیزەی پاسپۆرتی دیپلۆماسی لەنێوان عێراق و کۆریای باشوور.
دوایین بڕگەی دانیشتنەکەش ته‌رخانكراوه بۆخوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای گێڕانەوەی موڵک بۆ ئەو خاوەن موڵکانەی کە بەهۆی ژمارەیەک بڕیاری به‌ناو (مجلس قیاده‌ی سه‌وره)ی حزبی به‌عسی له‌ناوچوو، موڵکەکانیان داگیركراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP