ئهمڕۆ شەممە 27ی نیسان 2024، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.9 پلە بە پێوەری ڕێختەر دوورگەکانی (بۆنین)ی لە ژاپۆن هەژاند.
ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن بڵاویکردەوە، سهعات17.36 دهقیقه بەکاتی ناوخۆی وڵاتەکە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.9 پلە بە پێوەری رێختەر لە قووڵایی 540 کیلۆمەتر روویداوە.
ههر لهو بارهیهوه ناوەندی نیشتمانیی بۆ هۆشداریی له (تسونامی) ئەمریکی ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە داتاو زانیارییەكانی بەردەست، هیچ هۆشدارییەک لە ڕوودانی شەپۆلی (تسونامی) بەهۆی بوومەلەرزەکەوە له ئارادانیه.
دوورگەکانی (ئۆگاساوارا) کە بە دوورگەکانی بۆنین ناسراون، دەکەونە دووریی هەزار کیلۆمەتر له باشووری رۆژهەڵاتی تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن و هەزار و 600 کیلۆمەتر له باکووری رۆژئاوای دوورگەی (گوام) لە رۆژئاوای زەریای هێمن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP