جامى ئاسیاى خوار تەمەن 23 ساڵان .. هەڵبژاردەى عیراق گەیشتە قۆناغى پێش کۆتایی

وەرزش
16:41 - 2024-04-27

لە قۆناغى چارەکى کۆتایی جامى ئاسیاى خوار تەمەن 23 ساڵانەوە دەبێت، هەڵبژاردەى ئۆلۆمپی عێراق بە گۆڵێکى خاوێن، توانى بردنەوە بەسەر هەڵبژاردەى ڤێتنام بسەپێنێت، لەو دیدارەدا، شێرەکانى رافیدەین ئاستێکى بەرز و نمونەییەکان پێشکەش دەکرد و باڵا دەستیان سەپاندبوو، لە تایمى یەکەمدا هیچ گۆڵێک لە لایەن یاریزانانەوە تۆمار نەکرا، بەڵام لە گێمى دوەمدا عێراقیەکان لە دەقیقەى 64 و بە لێدانێکى پەناڵتى گۆڵى پێشکەوتنیان لە لایەن عەلى جاسمەوە تۆمارکرد، تا کۆتایش دیدارەکە بەو ئەنجامە مایەوە، بەم بردنەوەیە عیراق گەیشتە قۆناغى پێش کۆتایی پاڵەوانێتیەکە، بەمەش هەڵبژاردەى ئۆلۆمپی عیراق تەنها یەک هەنگاو لە ئۆلۆمپیادى 2024ى پاریس دوورە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP