لیڤاندۆڤسکى مانەوەى دەوێت، بارساش بە دوای جێگرەوەیدا دەگەڕێت

وەرزش
18:29 - 2024-05-07

لیڤاندۆڤسکى پۆڵەندى و هێرشبەرى یانەى بارسێلۆناى کەتەلۆنى نایەوێت لە ریزى یانەکەى بڕوات، بەڵام ئیدارەى یانەکە بە دوای جێگرەویدا دەگەڕێن.

سەرچاوە هەواڵییەکانى ئیسپانیا لە نوێترین هەواڵدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، هەرچەندە لە یارییەکانى لالیگا و بە تایبەت قۆناغى دووەم، یاریزانە پۆڵەندییەکە ئاستێکى بەرزى پێشکەش کردوە و ژمارەى گۆڵەکانى گەواهى بۆ دەدەن، بەڵام دەنگێک لە نێو ئیدارەى یانەکە بەرزبۆتەوەو پێیان وایە چیتر لیڤا لەگەڵ پلان وتەکنیکەکانی یانەکە ناگونجێ بەهۆى هەڵکشانى تەمەنیەوە، پێویستە یانەکە بیر لەهێرشبەرێکى نوێ بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەکان لەسەر داروین نۆنێزى ئۆڕگوایی و هێرشبەرى یانەى لیڤەرپووڵە.

جێى ئاماژە بۆکردنە: چەندین جار لیڤاى 35 ساڵان ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە نایەوێت بلوگرانا جێبهێڵێت و لێرە ئاسودەیە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP