بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت

کوردستان
23:28 - 2024-05-04

گەورە بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر بە 3 کیلۆ و نیو هۆشبەرەوە و چەندین پارچە چەکەوە لە راپەڕین دەستگیر دەکرێت. 


بەپێی راگەیەندراوێکی رۆژنامەنوسیی دەزگای ئاسایشی هەرێم  بازرگانەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق، رۆژی 4ی5 لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیرکراوە 


لەراگەیەندراوەکەدا هاتوە:" لەکاتی دەستگیرکردنی بازرگانەکەدا دەستبەسەر  ( سێ کیلۆ گرام و نیو )ماددەی هۆشبەر و چەندین پارچە چەکی تۆمەتباردا گیراوە". 


بەپێی زانیارییەکانی دەزگا ئەمنییەکان، ئەو بازرگانە لە سنورەکانی نێوان  عێراق و سوریا کاری بازرگانی ماددەی هۆشبەری کردووە و لە هەفتەی ڕابردوودا پاش ئەوەی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر دەنێرێت بۆ شاری (بەغدا) دەستیبەسەردا دەگیرێت 


بەپێی راگەیەنراوەکە :" تۆمەتبار لە ڕابردوودا چەندین جار لەهەوڵی دەستگیرکردنیدا بەچەک ڕووبەڕوی هێزە ئەمنییەکان بۆتەوە و هەڵاتووە" .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP