ئیدارەى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى رەتیدەکاتەوە کارەکانى واژۆکردنى بۆندى
لەگەڵ کیلیان ئیمپاپێ تەواو کردبێت و تاکو ئێستا ئەو گرێبەستە یەکلاى نەکراوەتەوە
.
سەرچاوە هەواڵیەکانى ئەوروپا چەند جارێک ئەوەیان دووپاتکردۆتەوە کە ریاڵ
مەدرید و کیلیان ئیمپاپێ سەرجەم رێکارەکانیان تەواو کردوەو ئەو ئاسکە فەرەنسییە
پەیوەندى بە قەڵاى سپییەوە کردوە ، لویس ئینریکى راهێنەریش لە کۆنگرە
رۆژنامەوانییەکاندا بە روونى باسى لەوەکردوە ئایندەى کیلیان لەدەرەوەى باخچەى
شازادەکانە ، بەڵام لێپرسراوانى یانەى ریاڵ مەدرید بە پێگەى ( ریلیفۆ)یان راگەیاندوە بەهیچ جۆرێک
بابەتى واژۆکردنى بۆند لەگەڵ ئەو ئەستێرە فەرەنسییە راست نیە .
جێى ئاماژەبۆکردنە هاوینى داهاتوو بۆندەکەى کیلیان ئیمپاپێ کۆتایی دێت و بە
شێوەیەکى ئازاد و سەربەستانە و بە خۆڕایی دەتوانێت پەیوەندى بکات بە هەر
یانەیەکەوە کە دڵخوازى خۆی بێت ، چەند جارێکیش کیلیان تەئکیدى لەوە کردۆتەوە لەوەى
ئارەزوو دەکات درێسى مەدرید بپۆشێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP