بێرناردۆ سیلڤاى پرتوگالى و یاریزانى یانەى مان سیتى
ئینگلیزى لە لایەن بەشێکى زۆر لە یانە گەورەکانى جیهان گرنگى پێ دەدرێت ، پێ دەچێت
ئایندەى ئەو یاریزانە یەکێک لە یانەکانى ( بایرن میونشین و نەسڕى سعودى ) بێت .
هەرچەندە بۆندەکەى بێرنارۆد سیلڤاى ئەستێرەى هێڵى ناوەند
تاکو ساڵى 2026 ە بەڵام مان سیتى رێگر نابێت لەوەى یاریزانەکەى کاروانى پیشەگەرى
بگوازێتەوە ، لەماوەکانى رابردوو ئیدارەى یانەى بارسا هەوڵى پەلکێشکردنى تواناکانى
ئەو یاریزانە پرتوگالییەى دەدا بەڵام بەهۆى ئەوەى مەرجى هەڵوەشاندنەوەى
گرێبەستەکەى ( 55 ) ملیۆن یۆرۆ بوو ، پێ دەچێت بارسیلۆنا پاشەکشەبکات لەو
گواستنەوەیە .
سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن ، بایرن میونشینى
ئەڵمانى هاتۆتە سەرهێل و دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانییەوە ، رۆژنامەى
سپۆرت لەمبارەیەوە نوسیوێتى : یانە باڤارییەکە سەرسامە بەتواناکانى سیلڤا و هەوڵى
گواستنەوەى دەدات .
لە لایەکى
دیکەوە باس لەوە دەکرێت سیلڤاى 29 ساڵان نزیک بۆتەوە لەوەى وەرزى داهاتوو لە خولى
رۆشنى سعودى شانبەشانى کریستیانۆ رۆناڵدۆى هاونیشتیمانى یارى بکات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP