رياڵ مەدرید یەکێک لەخەونەکانى وەرزى رابردوى بەدى
دەهێنێت و نزیک بۆتەوە لەوەى یاریزانێکى هێڵى بەرگرى یانەى لیلى فەرەنسى پەلکێشى
ریزى یانەکەى بکات .
لێنى یۆرۆ یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانى یانەى لیلى
فەرەنسی و لیگاوەنە ، یانەى ریاڵ مەدریدیش زۆر سەرسامە بەتواناکانى ئەو یاریزانە
تەنانەت وەرزى رابردوو ئۆفەرێکى پێشکەش کرد بەرامبەر بە 30 ملیۆن یۆرۆ بەڵام
نەگەیشتنە رێکەوتن ، بۆجارێکى دیکە ریاڵ مەدرید شان بەشانى پاریس سانجێرمان لەسەر
هێڵە تاکو ئەو یاریزانە بۆ پاڵپشتى هێڵى بەرگرى بگوازێتەوە ، ئۆفەرەکەشى بۆ 40
ملیۆن یۆرۆ زیادکردوە ، ئەو ئەستێرەیەش رازى بووە بەو گرێبەستە و پێدەچێت لە
ئایندەیەکى نزیکدا لێنى یۆرۆ و ئیدارەى یانەى ریاڵ مەدرید بگەن بە رێکەوتن ، بەمەش
هەواڵێکى ناخۆش بە یانەى پاریس سانجێرمان دەگات ، بەهۆى ئەوەى ماوەیەکى زۆرە هەوڵى
گواستنەوەى دەدات ، زە ئەتلەتیکیش ووردەکارییەکانى ئۆفەرەکەى ئاشکراکردوەو باسى
لەوەشکردوە لێنى یۆرۆ بە ئۆفەرەکە رازى بووە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP